لە دنیادا نەبووە پەرلەمانتار گۆرانی بۆ سەرۆکی حکومەت بڵێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-29 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لە گۆرانییەكدا ستایشی سەرۆكی حكومەت دەكات، ئەمە رووبەڕووی ڕەخنەی زۆری هاووڵاتیان بوویەوە و پێیان وایە كاری پەرلەمانتار بەدواداچوونی بۆ كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیان نەك گۆرانی وتن و پیاهەڵدان بەسەر سەرۆكی حكومەت، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت ئەو پەرلەمانتارانەی ڕەخنەگرتن لە حكومەتیان لا تاوانە و گۆرانی بەسەر سەرۆكی حكومەتدا دەڵێن لە دنیایەكی دیكە دەژین. شنۆ ئەشقی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لەم خولەی پەرلەمان ڕوودەدات لە پەرلەمانی هیچ وڵاتێكی دیكەدا نەبینراوە و ڕووی نەداوە، چونكە كۆمەڵێك پەرلەمانتار جگە لەوەی چاوی خۆیان داخستووە لەسەر كەموكورتییەكانی پەرلەمان و كاریان هەر ئەوەیە بەسەر حكومەتدا هەڵدەن […]

The post لە دنیادا نەبووە پەرلەمانتار گۆرانی بۆ سەرۆکی حکومەت بڵێت appeared first on SNN.