گۆرانیەكەی جەلال پەرێشان درێژەپێدەی كەلتوری بەعس و گۆرانی (زێڕە سەدام زێڕە)یە

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-29 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید كاردانەوەكانی تایبەت بەو گۆرانییەكەی پەرلەمانتارێكی پارتی بڵاویكردووەتەوە كە تیایدا ستایشی سەرۆكی حكومەت دەكات بەردەوامی هەیە و ڕۆژنامەنوسێك پێی وایە كە بڵاوكردنەوەی ئەو گۆڕانییە لەلایەن پەرلەمانتارێكی پارتییەوە درێژەدانە بەكەلتوری ڕژێمی لەناوچووی بەعس و گۆرانی (زێڕە سەدام زێڕە) كە بەعسییەكان شانازییان پێوە دەكرد. هێمن مامەند، ڕۆژنامەنوس و چالاكوان بە SNNی ڕاگەیاند: عەیبەیەكی زۆر گەورەیەكە خۆت بە پەرلەمانتار بزانیت بەڵام نەزانیت ئەركی ڕاستەقینەت چییە، لە كاتێكدا بە گوێرەی پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمان هەر كەسێك پێشتر لە هەر پلەو پۆستێكدا بووبێت یان هەر كارو پیشەیەكی هەبێت لە پزیشك و هونەرمەند مامۆستا و هەر كارێكی دیكە كە بوو بە پەرلەمانتار دەبێت ڕاستەوخۆ دەست […]

The post گۆرانیەكەی جەلال پەرێشان درێژەپێدەی كەلتوری بەعس و گۆرانی (زێڕە سەدام زێڕە)یە appeared first on SNN.