لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکان چەند بڕیارێکی راگەیاند

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-29 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژادنەکان لە سلێمانی چەند بڕیارێکی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە راگەیاند، لەوانە قەدەغەکردنی بردنە ژوورەوەی موبایل بۆ ناو بنکەکان لە رۆژی دەنگداندا. بەپێی راگەیەنراوێکی لیژنەکە، سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەبێت پابەندبن بە بێلایەنبوونیان لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی مانگی داهاتوو، جەختیشی کردوەتەوە، کە بانگەشەکردن لەناو فەرمانگەکاندا قەدەغەکراوە. هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، تا 5ی مانگی داهاتو دابەشکردنی کارتەکانی دەنگدان لەلایەن نوسینگەکانی کۆمسیۆنەوە بەردەوام دەبێت. لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکان لەپارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، کارمەندانی بیانی کەناڵەکانی راگەیاندن دەبێت لەنوسینگەی سەرەکی کۆمسیۆن لەبەغدا یان لە هەولێر مۆڵەتی کارکردن لەرۆژی هەڵبژاردنەکان وەربگرن، هەروەها کارمەندانی ناوخۆی کەناڵەکانی راگەیاندن لەنوسینگەکانی کۆمسیۆن لەپارێزگاکان دەتوانن مۆڵەتی […]

The post لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکان چەند بڕیارێکی راگەیاند appeared first on SNN.