عێراق بۆ ماوەی سێ رۆژ سنوورەکانی بە رووی جيهاندا دادەخات

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-30 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN عێراق بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ سنووره‌كانی به‌رووی جیهاندا داده‌خات و هەموو دەروازە وشکانی و ئاوی و ئاسامانییەکان دەگرێتەوە. لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی، تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لە 9ی تشرینی یەکەمەوە بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، ته‌واوی ده‌روازه‌كانی وشكانی، ئاوی و ئاسمانی به‌ رووی جیهاندا دابخات، هەروەها هاتووچۆی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیش قەدەغە دەکرێت”. ليژنەی ئەمنی راشيگەياندووە: “ئەو بڕیارە بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوون و پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقە”. دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 8ی تشرينی يەکەم و دەنگدانی گشتی لە 10ی تشرينی يەکەم بەڕێوەدەچێت. بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە، لە عێراق و هەرێمی کوردستان […]

The post عێراق بۆ ماوەی سێ رۆژ سنوورەکانی بە رووی جيهاندا دادەخات appeared first on SNN.