SNN جەلیل عەدنان خەلەف سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: ئامادەکاری تەواومان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10 تشرینی یەکەم کردووە و 17 ملیۆن دەنگدەر کە کارتی بایۆمەترییان وەرگرتوەتەوە، دەتوانن لە 10ی مانگی داهاتودا دەنگ بدەن، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەن بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن چونکە باوەڕیانوایە “بەشداریکردن لەدەنگدان تاکە دەرچەی چاکسازییە”. سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، “ئامادەکاری تەواومان بۆ هەڵبژاردنەکان کردووە و نەتەوە یەکگرتووەکانمان لەکۆتاییهاتنی ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئاگادار کردوەتەوە، بۆیە ئومێد دەخوازین خەڵکێکی زۆر بەشداری هەڵبژاردن بکەن”. هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەددا روونیشی دەکاتەوە “پلانی پێشوەختەمان هەبوو بۆ ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن، هەروەها لەم کاتەدا 112 چاودێری بیانی […]
The post کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق “ئامادەکاری تەواومان بۆ هەڵبژاردنەکان کردووە” appeared first on SNN.