SNN وتەبێژى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند: “شەوى رابردوو لە رووبەرووبوونەوەى پۆلیسى هەولێر لەگەڵ دوو چەکدار هەردوو چەکدارەکە و دوو پۆلیسى بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر، بریندار بوون“. هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “شەوی ڕابردوو هاووڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد لە بەشی پۆلیسی شەقڵاوە، بنکەی پۆلیسی بێترمە کە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی هاتنە سەر ماڵی لێدەکەن”. رونیشیکردەوە: “هێزەکانمان دەچێتە شوێنی دیاریکراو بەمەبەستی چاودێریکردنی شوێنەکە، کاتژمێر دووی شەو هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتیە و تۆمەتباران ڕووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە”. هۆگر عەزیز ئاماژەى بەوەش کرد: “لە ئاکامدا دوو کارمەندی پۆلیس بەناوەکانی (ڕێبەند ارسەلان کمال) و (مهدی […]
The post لە رووبەڕووبوونەوەيەکدا لە هەولێر دوو پۆليس برينداربوون appeared first on SNN.