بافڵ تاڵەبانی قەرەبووی ئەو خێزانانەی خورماتوو دەکاتەوە کە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر زەرەرمەندبوون

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-30 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بافڵ تاڵەبانی یەک ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەو قەرەبووکردنەوەی ئەو ماڵەکوردانەی خورماتوو کە لەدوای رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە خانووەکانیان لەلایەن نەیارانی کوردەو سووتاون و رووخێنراون . مەلا کەریم شکور لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەکاتی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ شاری کەرکوک دوای ئەوەی داواکاری و داخوازییەکانی خەڵکی خورماتوومان خستە بەردەمی، راستەوخۆ بڕیاریدا یەک ملیۆن دۆلار بە ( 10) قۆناغ تەرخانبکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵی ئەو خانەوادە کوردانەی کە ماڵەکانیان سوتێنراون یاخود روخێنرابوون یان زیانیان بەرکەوتووە بەھۆی دەرئەنجامەکانی ریفراندۆم و رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر . لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین روونیشیکردەوە لەچوارچێوەی ئەم بڕیارە گرنگەی ھاوسەرۆک لیژنەیەک پێکھێنراوە […]

The post بافڵ تاڵەبانی قەرەبووی ئەو خێزانانەی خورماتوو دەکاتەوە کە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر زەرەرمەندبوون appeared first on SNN.