SNN بەشێک لە هاووڵاتیان بەمەبەستی یادکردنەوەی دووەمین ساڵیادی رووداوەکانی تشرینی 2019 لە ناوەڕاستی بەغدا کۆببوونەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەک لەگۆڕەپانی تەحریری بەغدا روویدا و دوو کەس برینداربوون. سەرچاوەیەکی ئەمنی بەغدا رایگەیاند، تەقینەوەکە لەناو ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە کە موەلیدەیەکی کارەبایی هەڵگرتووە و لە دەوروبەری گۆڕەپانی تەحریر تەقیوەتەوە، لەئەنجامی رووداوەکەش دوو کەس برینداربوون. سەرەڕای داخستنی سەرجەم رێگاکانی گەیشتن بە گۆڕەپانی تەحریری، بەڵام لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە سەدان کەس لە گۆڕەپانەکە کۆبوونەوە و لە دووەمین ساڵیادی رووداوەکانی تشرینی 2019دا داوای “ئاشکراکردنی بکوژی خۆپیشاندەران و لە کاردورخستنەوەی گەندەڵکاران”یان کرد.
The post تەقینەوەیەک لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا روویدا و دوو کەس بریندار بوون appeared first on SNN.