دەنگدان لە کەمپی ئاوارەکان لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-02 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: هاوشێوەی دەنگدانی گشتی ئامادەکاریی بۆ دەنگدانی ئاوارەکان کراوە و دەنگدان لە کەمپی ئاوارەکان لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت. عەلی عەباس، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری لقەکان لەوەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەتۆڕی راگەیاندنی عێراقی (واع)ی راگەیاندووە: بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم لەنێوان وەزارەت و کۆمسیۆن لیژنەی هاوبەش پێکهێنراوە، بەجۆرێک دەنگدان لە کەمپەکان لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت. ئاماژەی بەوەشکردووە: لە کەمپی ئاوارەکان لەدهۆک 24 بنکەی دەنگدان و لەپارێزگای سلێمانیش چەند بنکەیەکی دەنگدان لەنزیک کەمپەکان دەکرێنەوە، هەروەها ئەو ئاوارانەی لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین، دوای نوێکردنەوەی زانیارییەکانیان دەتوانن لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی و لەو شوێنەی […]

The post دەنگدان لە کەمپی ئاوارەکان لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت appeared first on SNN.