SNN وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەردانی بەحرەینی کرد و ئەمەش بە یەکەم سەردانی ئەو وەزیرە دادەنرێت لەدوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە. یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە سەردانەکەیدا چاوی بەحەمەد خەلیفە شای بەحرەین و عەبدوللەتیف زەینی هاوتا بەحرەینیەکەی کەوت. سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ پادشا یایر وتی: “کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ، مێژوویی و ئومێدبەخشمان سازکرد”. هەر لەدوای گەیشتنی بە خاکی بەحرەینیش یەکەم گەشتی بازرگانی لە مەنامە-وە بۆ تەلئەبیب ئەنجامدرا. لە ماوەی رابردوودا، بەحرەین، ئیمارات، مەغریب و سودان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردەوە، ئەمە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی ئەمریکادابوو لەژێر ناوی “رێککەوتنی ئیبراهیم”.
The post وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل یەکەم سەردانی بۆ بەحرەین ئەنجامدا appeared first on SNN.