SNN سەرۆککۆماری عێراق رايگەياند: “ئەم هەڵبژاردنەی عێراق لەسەر داوای جەماوەر بەڕێوەدەچێت و مەبەست لێی چاکسازييە”، دەشڵێت “لە هەڵبژاردنەدا دەرفەرتی ساختەکاری زۆر کەمە”. ئەمڕۆ يەکشەممە، کۆمسيۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامێرەکانی دەنگدانی لەبەردەم بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و جنين پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان تاقيکردەوە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا بەرهەم ساڵح رايگەياند: “رۆژی دەنگدان رۆژی هەنگاونانە بەرەو چاکسازی”. راشیگەیاند: “بۆ بەدواداچون و ئامادەکاری تایبەت بە هەڵبژاردنەکان کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت ئەمڕۆ لێرەم، بۆ ئەوەی گوزارشت بکەم لە بەرزنرخاندن و سوپاسکردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و کۆمسیاران و هەروەها کارمەندانی ئەو دامەزراوە گرنگە”. وتيشی “لەم هەڵبژاردنەدا دەرفەتی ساختەکاری زۆر کەمە و ئەم هەڵبژاردنە […]
The post بەرهەم ساڵح: رۆژی دەنگدان رۆژی هەنگاونانە بەرەو چاکسازی appeared first on SNN.