ماوەی هەفتەیەكە 50 كۆچبەری كورد لە لیبیا گیریان خواردووە

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-03 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمەسەعید لە ئەنجامی خراپی كەش و هەوا و زۆربوونی شەپۆلەكانی دەریا، ماوەی هەفتەیەكە 50 كۆچبەری خەڵكی هەرێمی كوردستانن لە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی لیبیاوە دەستگیركراون، هیچ لایەنێكیش هەوڵی نەداوە بۆ گەڕانەوەی ئەو كۆچبەرانە بۆ هەرێمی كوردستان. ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی هەفتەیەكە 58 كۆچبەر كە 50 كۆچبەریان خەڵكی هەرێمی كوردستانن بەنیاز بوون لە كەناراوەكانی توركیاوە بەرەو ئیتالیا بچن بەڵام بەهۆی خراپی كەش و هەوا و زۆربوونی شەپۆلەكانی دەریاوە ڕێڕەوی كەشتیەكەیان ئاراستیەكی دیكەی وەرگرتووە دواجار لە لیبیا گیرساونەتەوە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن كەسوكارەكانیانەوە بەڵگەنامەی فەرمی ئەو كۆچبەرانەمان بەدەست نەگەیشتووە. ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن هەندێك […]

The post ماوەی هەفتەیەكە 50 كۆچبەری كورد لە لیبیا گیریان خواردووە appeared first on SNN.