SNN-عەلی حەمە سەعید سەرەڕای ئەوەی ماوەی زیاد لە 20 ڕۆژە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە چەند سەنتەرێكی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن مامۆستایانەوە كراوەتەوە، بەڵام بەوتەی سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان مامۆستایان بە سستی بەدەم پرۆسەكەوە دەچن و تا ئێستا نزیكەی لە %30 مامۆستایان ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی زیاد لە 20 ڕۆژە لە سەنتەری چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای ئێمە وەزارەتی تەندروستی چەند سەنتەرێكی تایبەتی كردووەتەوە بۆ ئەوەی مامۆستایان بچن لەو سەنتەرانە خۆیان بە پێكوتەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوتن، بەڵام تا ئێستا پرۆسەكە لە ئاست چاوەرونییەكانی ئێمەدا نییە و […]
The post وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن مامۆستایانەوە بە سستی بەڕێوەدەچێت appeared first on SNN.