SNN سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بەپێی یاسا و بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکرێت کە هەوڵی ساختەکاری دەدەن، ئاماژە بەوەشدەکات، هەڵبژاردنی ئەمجارە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ گۆڕانکاریی. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەڵێنەکانیان بەرامبەر بە گەلی عێراق جێبەجێکردووە و ھەموو رێوشوێنێکیشیان بە ئامانجی ئاسانکارییکردن بۆ کارەکانی کۆمیسیۆن و پتەوترکردنی ئەزموونی دیموکراسیی پێشکەشکردووە. سەرۆکوەزیرانی عێراق هێمای بۆ ئەوەشکردووە، بۆ پێنجەم جار بەسەرکەوتوویی ئامێرەکانی دەنگدان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە تاقیکراونەتەوە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و شەفاف کە گوزارشت لە خواستیی داھاتووی عێراقییەکان بکات. جەختیشی کردەوە، “بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ھەر کەسێک دەکرێت ئەگەر ھەوڵی ساختەکاریی بدات لە ھەڵبژاردنەکاندا و رێگایش […]
The post کازمی: هەڵبژاردنی ئەمجارە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ گۆڕانکاریی appeared first on SNN.