SNN ئەمشەو دووشەممە، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و هەریەکە لە ئینستاگرام و واتساپ لەکارکەوتن لەگەڵ هەریەکە لە گوگڵ و ئەمازۆنیش. فەیسبووک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەیەک دەدات و دەڵێت: بەهۆی چەند کێشەیەکەوە لە تەواوی جیهاندا تۆڕە کۆمەڵایەتی فەیسبووک و شوێنکەوتووەکانی کە فەیسبووک خاوەندارێتی دەکات لەکار کەوتوون، هەوڵ دەدەین بەزووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین. ئاماژە بەوەش دەکرێت کە هەریەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تویتەر و تیک تۆک خاوبوونەتەوە بەهۆی ئەو فشارە زۆری لەسەریانە لە دوای وەستانی ئینیستاگرام و فەیسبووک.
The post فەیسبووک و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی لە کارکەوتن appeared first on SNN.