دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دواى تۆماركردنى پێنج حاڵه‌تى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سلێمانى، تاوه‌كو ئێستا له‌سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش 240 هاوڵاتى كه‌ل هئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه كهرنتینیان بۆ كراوه.
قایمقامی قه‌زای كه‌لار بۆ سپێده ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م گه‌ڕاوه‌كان له‌ئوتێلێكی كه‌لاردا بۆماوه‌ی 14 ڕۆژ ده‌خرێنه ژێر چاودێری ته‌ندروستییه‌وه‌و پشكنینیان بۆده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی گه‌رمیانیش ڕایگه‌یاند: جگه له‌وه‌ی چه‌ند گومانلێكراوێك پشكنینیان بۆ كراوه تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێك به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌رمیاندا تۆمارنه‌كراوه.