SNN بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە د. عەبدولـلەتیف سەلەفی. لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی بەھێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە رێگای دیالۆگی بونیادنەرانە و برەودان بە کاری چاکەکاری. ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی چاکەخوازانەی مامۆستایان و زانایانی ئایینی کرد لە کۆمەڵگەی کوردەواری لە بەھێزکردنی کەلتوری پێکەوەژیان و رێزگرتن لە بەھا پیرۆز و نەتەوەییەکان. ھاوسەرۆک روونیشیکردەوە یەکێتی بە چاوێکی رێزەوە دەڕوانێتە پێگەی رەوتی سەلەفییەکان لە ھەرێمی کوردستان، نرخاندنی ھەیە بۆ بیری میانڕەوییان کە لە رابردوودا رۆڵی گرنگیان بینیوە لە قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتە […]
The post بافڵ تاڵەبانی بۆ عەبدوللەتیف سەلەفی: هەوڵەکانتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی گرنگن appeared first on SNN.