پێنج ئەندامی خێزانێک لە چەمچەماڵ سوتان

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وتەبێژى تەندروستى چەمچەماڵ رایگەیاند: بەهۆى گڕگرتنى بتڵى غازە پێنج ئەندامى خێزانێک سوتان و چەند کەسێکیان تەندروستیان ناجێگیرە.  شەریف رەحیم وتەبێژى تەندروستى چەمچەماڵ لە لیدوانیکيدا راگەیاندووە: “ئەمشەو لەگەڕەکى ئاشتى چەمچەماڵ پێنج ئەندامى خێزانێک سوتاون، کە بەوتەى خۆیان بەهۆى گڕگرتنى غازەوە بووە”. وتیشى “ئەو پێنج کەسە لە دوو ئافرەت و پیاوێک و دوو منداڵ پێکهاتوون”. شەریف رەحیم باسى لەوەشکرد: سیان لە ئەندامانی خێزانەکە بەهۆى ناجێگیریی تەندروستیانەوە رەوانەى سلێمانى کراون، ئەوانەى دیکەش لەژێر چاودێریدان.

The post پێنج ئەندامی خێزانێک لە چەمچەماڵ سوتان appeared first on SNN.