پارتى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماله‌ى خوالێخۆشبوو حاجى صالح زیاره‌تى ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حاجى صالح زیاره‌تى

به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى پێشمه‌رگه‌ى دێرین و ماند و نه‌ناس و دلسۆزى رێبازى پارتى و بارزانى (حاجى صالح زیاره‌تى) پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆمان و هه‌موو بنه‌ماله‌ و كه‌سوكارى كولنه‌ده‌رتان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ شه‌ریكى خه‌متان ده‌زانین.

خواى گه‌وره‌ سه‌بر و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوا عه‌فوى بكات و جێگاشى به‌هه‌شتى به‌رین بێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

   مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان