عەلی حەمەسەعید-SNN بەهۆی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراق و لە پێناو ڕەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاری ڕادەگرێت. ئیسماعیل عەلی ئاغا، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNN ی ڕاگەیاند: بەبۆنەی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن و وەک ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە گەشتیاران و بازرگانان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەکاتژمێر نۆی شەوی شەممە هەموو جۆرە جموجوڵێکی بازرگانی و گەشتیاری ڕادەگیرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاگرتنی جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامی دەبێت تا کاتژمێر شەشی بەیانی دووشەممە، بۆیە لەو ماوەیەدا هەموو جموجوڵێکی هاتن و […]
The post باشماخ و حاجی ئۆمەران: دوو رۆژ جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاری رادەگرین appeared first on SNN.