لە دەنگدانی تایبەت گرفتی كارنەكردنی ئامێرەكانی دەنگدان لە چەند بنكەیەك دروستبووە

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-08 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید سەرەڕای ئەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان چەند ڕۆژیكە سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ئامێرەكانی دەنگدان و ڕاهێنانی كارمەندانی كۆمیسیۆنە بۆ ئەوەی لەڕۆژی دەنگدان هیچ گرفتێك دروست نەبێت، بەڵام ئەمڕۆلەگەڵ كردنەوەی بنكەكانی دەنگدانی تایبەت لە چەند وێستگەیەكی دەنگدان گرفتی كارنەكردنی ئامێرەكانی دەنگدان سەریهەڵداوە بەوهۆیشەوە وێستگەیەكی دەنگدان داخرا. محەمەد رەحیم، یەكێك لە دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە كاتژمێر شەش و 30 خولەكە چوينە بەردەم بنكەی ڕوناكی لە گەڕەكی بەكرەجۆی سلێمانی بەمەبەستی دەنگدانی تایبەت، لە كاتژمێر حەوت بنكەكە بەڕووی دەنگدەراندا كرایەوە، بەڵام دوای چەند خولەكێك دەنگدان لە دوو وێستگەی ئەو بنكەیە ڕاگیرا ئەوەش بەهۆی دروستبوونی كێشەی تەكنیكی لەئامێرەكانی […]

The post لە دەنگدانی تایبەت گرفتی كارنەكردنی ئامێرەكانی دەنگدان لە چەند بنكەیەك دروستبووە appeared first on SNN.