تەندروستی سلێمانی چەند رێنماييەکی بۆ رۆژی دەنگدان بڵاوکردەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-09 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنامایییەکی تایبەت بە رۆژی دەنگدانی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی بەشداریکردنینان لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن: لەکاتی چوونت بۆ دەنگدان ماسک ببەستە و دەستکێش بەکاربهێنە. پابەندی دووری نێوانتان بن، دووری نێوانتان لە یەک مەتر کەمتر نەبێت. قەرەباڵغی درووست مەکە و مەبە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆس. کاتێک دەستت بەر هەر کەرەستە و کەلوپەلێک دەکەوێت راستەوخۆ دەستەکانت بشۆ یان بە جێڵی پاککەرەوە پاکی بکەرەوە. کاتێک سندوقەکانی دەنگدان بە کۆتا دەگەن هەوڵبدە زووو زوو دەستەکانت پاکژ بکە و دەستکێش و ماسک لا نەبرێت.

The post تەندروستی سلێمانی چەند رێنماييەکی بۆ رۆژی دەنگدان بڵاوکردەوە appeared first on SNN.