SNN له ترسی دروست بوونی لێشاوی كۆچبه‌ران به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا، 12 وڵاتی ئه‌ندام داوا له برۆكسێل ده‌كه‌ن بودجه‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت تاكو سنوره‌كانی خۆیان به ته‌لبه‌ن دابخه‌ن. وه‌زیرانی 12 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا: نه‌مسا، بوڵغاریا، قوبروس، چیك، دانیمارك، ئیستۆنیا، یۆنان، هه‌نگاریا، لیتوانیا، لاتڤیا، پۆڵه‌ندا و سڵۆڤاكیا، داوایەكیان ئاراسته‌ی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد كه پێویسته ئه‌وان بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكه‌ن، تاكو سنوره‌كانی خۆیان له ئه‌گه‌ری دروست بوونی لێشاوی كۆچبه‌ران، بپارێزن و دابخه‌ن. ده‌شڵێن، وڵاتانی سێیه‌م مافی ئه‌وایان نیه، یه‌كێتی ئه‌وروپا و سیسته‌می مافی په‌نابه‌ری به‌كار بهێنن بۆ مه‌رام و بەرژەوەندی خۆیان، یاخود هه‌ڕه‌شه‌مان لێ بكه‌ن به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ئه‌فغانستان. ئەمە لەکاتێکدایە […]
The post 12 وڵاتی ئەوروپی خوازیارن سنوورەکانیان دابخەن appeared first on SNN.