SNN-عەلی حەمە سەعید سەرەڕای ئەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان چەند ڕۆژیكە سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ئامێرەكانی دەنگدان و ڕاهێنانی كارمەندانی كۆمیسیۆنە بۆ ئەوەی لەڕۆژی دەنگدان هیچ گرفتێك دروست نەبێت، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بنكەكانی دەنگدان لە چەند وێستگەیەكی سنوری پارێزگای سلێمانی هەولێر و هەڵەبجە گرفتی كارنەكردنی ئامێرەكانی دەنگدان سەریهەڵداوە هاوكات پەنجەمۆری زۆرێك لە هاووڵاتیانیش ناخوێندرێتەوە بەوهۆیشەوە چەند وێستگەیەكی دەنگدان دەنگی تیادا نادرێت ئاسۆ محەمەد، یەكێك لە كارمەندانی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە سنوری بازنەی سێی هەڵبژاردن بە SNN ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە كاتژمێر حەوتی سەر لەبەیانییەوە هاووڵاتیان هاتوونەتە بەردەم بنكەكانی دەنگدان بەڵام هاوشێوەی دەنگدانی تایبەت گرفتی كارنەكردنی ئامێرەكانی دەنگدان سەریهەڵداوەتەوە بەوهۆیشەوە پرۆسەكە زۆر […]
The post لە دەنگدانی گشتی گرفتی كارنەكردنی ئامێرەكان و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر دروستبووە appeared first on SNN.