بە قەزاكردنی ناحییەی عەنكاوە بانگەشەی هەڵبژردن بوو هیچ ڕێكارێكی یاسایی وەرنەگرتووە

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید هەرچەندە بە گوێرەی یاسا دەبێت رێكارەكانی بە قەزاكردنی هەر ناحیەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگاوە بخرێتە دەنگدان و پەسەندبكرێت، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی پارتی وەك بانگەشەیەكی هەڵبژاردن بە قەزاكردنی ناحیەی عەنكاوەیان ڕاگەیاند و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریش ئاماژە بەوەدەكات هەر گۆڕانكارییەك لەیەكە ئیدارییەكان بكرێت دەبێت لە ئەنجومەنی پارێزگا پەسەندبكرێت. دلێر حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەSNNی راگەیاند: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕبردوودا لەلایەن بەرپرسانی حزبی سنوورەكەوە بابەتی بە قەزاكردنی عەنكاوەیان هێنابوویە بەرباس بەڵام لە ڕاستیدا ئەو بابەتە هیچ ڕێكارێكی یاسایی و كارگێڕی وەرنەگرتووە و تەنها بەڵێنێكی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو بە دنیشتووانی ئەو سنوورە. ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی یاسا […]

The post بە قەزاكردنی ناحییەی عەنكاوە بانگەشەی هەڵبژردن بوو هیچ ڕێكارێكی یاسایی وەرنەگرتووە appeared first on SNN.