SNN لقی 11ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی هەڵبژارنەکانی بازنەی جواری سلێمانی رەت دەکاتەوە بە بیانووی ئەوەی ناسکە عبدوڵا 11 هەزار و 742 دەنگی بە دەست هیناوە، بەڵام ئێمە ئاماری تەوای ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتیمان لەبەردەستە کە بریکارەکانمان لە بنکەکانی دەنگدان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وەریان گرتووە تەنها لە هەڵبژاردنی گشتیدا 13هەزار و 416 دەنگمان بەدەستهێناوە. لە راگەیەندراوکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو ئەنجامەی كه کۆمیسیۆن ڕایگەیاندووە بە هەڵە تۆمارکراوە یان دەستێکی لە پشتە، بۆیە تەواوی ڕەتی دەکەنەوە، بۆیە داواکارین کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پێداچوونەوە بە ڕاگەیاندنی ئەم ئەنجامەدا بکات و بۆ ئەم بابەتە ئێمە سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین.
The post پارتی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بازنەی چواری سلێمانی رەتدەکاتەوە appeared first on SNN.