SNN ئەمڕۆ لە شاری دهۆک بارانبارەن دەستيپێکرد و شەپۆلەکە بەشیک لە ناوچەکانی هەولێريشی گرتەوە، بەپێی پێشبينييە کەشناسييەکان لە سلێمانيش نمەباران دەبارێت. بەپێی پێشبينييەکانی کەشناسی “لە شاری سلێمانی ئاسمان نيمچەهەور دەبێت و لە کاتژمێرەکانی دوانيوەوڕۆدا دەگۆڕێت بۆ هەور و ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچە هەيە”. لە شاری هەولێريش ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارين هەيە لە ناوچە جياوازەکان لەگەڵ هەبوونی تۆزێکی سووک. لە دهۆکيش بارانبارين دەستەپێکردووە، ئەگەری باران لە کەرکوکيش هەيە.
The post بارانبارين دەستيپێکرد appeared first on SNN.