خەڵك ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایدەكات: ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادەكراوە و تێیدا نرخی نەوت بە 50 دۆلار دیاریكراوە. مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند: ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2022 ئامادەكراوە و دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە ئەنجومەنی وەزیران تاووتوێی دەكرێتو پاشان ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت. ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: لە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا نرخی نەوت بە 50 دۆلار دیاریكراوە و كورتهێنانێكی گریمانەیی هەیە، كە لەڕێگەی جیاوازی نرخی فرۆشتنی نەوتەوە پڕ دەكرێتەوە. مەزهەر محەمەد ساڵح ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە پێنج ساڵی داهاتوودا ئابووری عیراق بوژانەوە […]
The post “ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ی عیراق ئامادەیە” appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.