حەوتەمین ڤیستیڤاڵی هەنار لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-10-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەچاودێری وەزیری كشتوكاڵ و سەرپەرشتی تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە و كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت، رۆژی 14/10 بە بەشداری سەدان جوتیار و خاوەن بەرهەم حەوتەم ڤیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ بەرهەمە ناوخۆیی و كەلەپورییەكان لەشاری هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت و سەرپەرستیارانی ڤیستیڤاڵەكەش ئاماژە بە جیاوازی ڤیستیڤاڵی ئەمساڵ دەكەن. ئەرسەلان عابید، سەرۆكی تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە و یەكێك لەسەر پەرشتیارانی حەوتەم ڤیستیڤاڵی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی شەش ساڵی ڕابردوو ئەمساڵیش سەرجەم ئامادەكارییەكانمان بە كۆتا گەیاندووە بۆ ئەوەی رۆژی 14/10/2021 حەوتەم ڤیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوە ببەین ئەوەش بۆ خستنەڕووی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران و بەرهەمی دەستی […]

The post حەوتەمین ڤیستیڤاڵی هەنار لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت appeared first on SNN.