موقتەدا سەدر “حکومەتی داهاتوو هێز و قورسای بۆ وڵات دەگێڕێتەوە”

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند، حکومەتی داهاتووی عێراق نە سەربە رۆژهەڵات و نە سەربە رۆژئاوا دەبێت و قورسایی و هێز بۆ وڵاتەکەی دەگێڕێتەوە. هاوکات سەدر، دژایەتی خۆی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دووپاتکردووەتەوە، داواشی لە لایەنگرانی كردووە دان بە خۆیاندا بگرن و بەرژەوەندی گشتی بەسەر تایبەتدا لەبەرچاوبگرن. ئەم وتانەی سەدر لەکاتێکدایە دوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەوتی سەدر سێ کورسی کەمکردووە.

The post موقتەدا سەدر “حکومەتی داهاتوو هێز و قورسای بۆ وڵات دەگێڕێتەوە” appeared first on SNN.