بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی حاجی خالید حاجی مه‌لا وسو گرتکی و نەوزاد قادر عەلی دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حاجی خالید حاجی مه‌لا وسو گرتکی

به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تی دۆڵی رۆستێ (حاجی خالید حاجی مه‌لا وسو گرتکی)مان پێگه‌یشت.

هاوبه‌شی خه‌ممان بۆ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین.

خودای گه‌وره‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

2ـی12ـی2019

 

بەناوی خودای بەخشندە و مهیرەبان

بەڕێز، نەوزاد قادر عەلی

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی كوڕی جوانەمەرگتان كاكە(دەوران)مان پێگەیشت.

هاوبەشی خەمی خۆمان بۆ بەڕێزتان و خانەوادەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.

خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

انالله و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

2ـی12ـی2019