SNN ئاسایشی نەرویج زانیاری لەبارەی ئەو کەسە بڵاوکردەوە کە شەوی رابردوو بە تیروکەوان ژمارەیەک کەسی لەو وڵاتە کوشتبوو، راشیگەیاند: “کاری تیرۆرستی بووە”. لەبارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکەوە رایگەیاند : بە رەچەڵەک دانیمارکی-یە و تەمەنی 37 ساڵەم ناوی ئیسپێن ئاندەرسن-ە، ئایینەکەی گۆڕیووەتەسەر ئیسلام بەڵام گومان دەکرێت بیری توندڕەوی لەلا دروستکرابێت. ئاسایشی نەرویج وتیشی: “هێشتا بەتەواوی روون نەبووەتەوە چ پاڵنەرێکی هەبووە بۆ ئەو کارەی”. دوێنێ پۆلیسی نەرویج رایگەیاند: لە زنجیرەیەک هێرشدا لە شارۆچکەکە پیاوێک بە تیر و کەوان پێنج کەسی کوشتووە و دوو کەسی دیکەشی بریندارکردووە، تۆمەتباری رووداوەکەش دەستگیرکراوە.
The post ئاسایشی نەرویج: ئەو بکوژەی بە تیروکەوان هێرشیکرد تیرۆرست بوو appeared first on SNN.