یەک ملیۆن ژەمە ڤاکسین لە چینەوە گەیشتە عێراق

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق گه‌یشتنی چواره‌می كاروانی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی راگه‌یاند، کە یەک ملیۆن ژەمە ڤاکسینە وبەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت: گرێبەستی کڕینی 36 ملیۆن ژەمە ڤاکسینیان لەگەڵ پەکین کردووە. ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاندوە: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاروانێكی نوێی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی وه‌رگرتوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی ملیۆنێك ژه‌مه‌ و كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری جه‌سته‌ هه‌یه‌. باسی لەوەشکردوە، “ئەو بڕە ڤاكسینەی گەیشتوەتە بەغدا، دەست بەدابەشكردنی دەكرێت بەسەر سەرجەم پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیشدا، بۆئەوەی هاوڵاتیان لەرێگەی بنكە تەندروستیەكانەوە بتوانن بەكاری بهێنن و دوربن لەمەترسیەكانی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا”. لە لایەکی ترەوە عه‌لی […]

The post یەک ملیۆن ژەمە ڤاکسین لە چینەوە گەیشتە عێراق appeared first on SNN.