ئاسایشی پارتی رێگە بە دایكانی ئاشتی نادات تەرمی دوو گەریلا وەربگرنەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-16 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید ماوەی چەند ڕۆژێكە 26 دایكانی ئاشتی كە لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە هاتونەتە دەروازەی سمێلكا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی دوو گەریلا كە دەوترێت بە دەستی پێشمەرگەكانی ڕۆژ كوژراون، بەڵام ئاسایشی پارتی ڕێگە بە هاتنیان نادات بۆ هەرێمی كوردستان ئەوانیش سوورن لەسەر هاتنیان بۆ خاكی هەرێم. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە دەروازەی سمێلكاوە دەست SNN كەتوون ئەوە خراوەتە ڕوو كە ماوەی هەفتەیەكە 26 دایكی ئاشتیی لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە هاتونەتە دەروازەی سێمێڵكا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی دوو گەریلا بەناوەكانی (شەهید تۆڵهەڵدان و شەهید سەردەم)، كە لە بۆسەیەكی پێشمەرگەكانی ڕۆژ لە سنووری خەلیفان شەهیدبوون، بەڵام پارتی ڕێگە بە هاتنیان نادات بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی […]

The post ئاسایشی پارتی رێگە بە دایكانی ئاشتی نادات تەرمی دوو گەریلا وەربگرنەوە appeared first on SNN.