SNN پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: بەمنزیکانە بڕێک نەوتی سپی کە لە بەغداوە گەیشتووە، لە پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەندە بە بەو بەڵێنەی بەغدا داویەتی کە دەبێت بۆ هەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوت دابین بکات”. راشیگەیاند: تائێستا ملیۆنێک و 500 هەزار لیتر گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و لەم ڕۆژانەدا دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە دەکەین. ئاماژەی بەوەشکرد: “هیوادارین بەغدا پابەند بێت بەو بڕیار و بەڵێنەی کە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتدا هەیە بۆ ئەوەی پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوت بگات بە هاووڵاتیان.”
The post پارێزگاری سلێمانی: لەمڕۆژانەدا دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت appeared first on SNN.