SNN وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی کردووە کە بگەنە ئەو کۆچبەرە عێراقیانەی کە لە سنووری پۆڵەندا و بێلاڕوسیا گیریانخواردووە و ژیانیان لەمەترسیدایە. ئەحمەد سەحاف رایگەیاند: “باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا داوای لقی پۆڵەندای رێکخراوی خاچی سوور کە خۆی بگەیەنێتە کۆچبەرەکان بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی پێیان تا ژیانیان لە مردن رزگاربکرێت”. ئەوەشی خستووەتەڕوو باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا سەرقاڵی دەرکردنی پاسپۆرتی کاتییە بۆ ئەو کۆچبەرانە تا بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. لەماوەی رابردوودا ڤیدیۆی بەشێک لەو کۆچبەرانە کە خەڵکی هەرێمی کوردستانیشیان تێدایە، بڵاوبووەوە کە لەسەر سنوور گیریانخواردووە و خواردنیان پێنەماوە.
The post داوا لە خاچی سوور دەکرێت بەهانای کۆچبەرە عێراقییەکانی سنووری پۆڵەنداوە بچێت appeared first on SNN.