ڕانیه‌.. هه‌ڵمه‌تێك بۆ ڕشاندنى شوێنه‌ گشتیه‌كان دژى ڤایرۆسى كۆڕۆنا ئه‌نجامدرا

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌ژێر چاودێرى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ڕاپه‌ڕین، ڕێكخراوێك له‌شارى ڕانیه‌ هه‌ستان به‌ڕشاندنى شوێنه‌ گشتى و قه‌ره‌باڵغه‌كانى وه‌ك بازاڕ و باخى گشتى و مزگه‌وته‌كان و عیاده‌ پزیشكیه‌كان دژى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆس و به‌كتریا له‌وشوێنانه‌.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌هاوكارى خێرخوازان و ته‌ندروستى ئه‌نجامدراوه‌ و كاریگه‌رى ئه‌و ده‌رمانه‌ى كه‌ بۆ ڕشاندنه‌كه‌ به‌كارهاتووه‌ بۆ ماوه‌ى پێنج ڕۆژ به‌رداوه‌م ده‌بێت و ده‌رمانه‌كه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كى بۆ سه‌ر هاوڵاتیان نابێت.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ى خۆپارێزیه‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا كه‌ له‌ئێستادا چه‌ند حاڵه‌تێك له‌ پارێزگاى سلێمانى تۆماركراوه‌.