موقتەدا سەدر پەیامێک ئاراستەی ئەمریکا دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-16 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند، رەوتە سیاسییەکەی کە حکوومەتی نوێی عێراق پێکدەهێنێت، وەک “دەوڵەت له‌گه‌ڵ دەوڵەت” مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکات. موقتەدا سەدر لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن نووسینگەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە: “رەنگە گرنگترین شت کە جیهان چاوەڕێی دەکات لە وەرگرتنی سەرۆکوەزیران لەلایەن رەوتی سەدرەوە هەڵوێستی ئێمەیە لەسەر ئەمریکا یان داگیرکاریی “. هەر لەو بارەوە روونیکردوەتەوە: “پێویستە ئەمریکا سەرەتا بە شێوەیەکی دیپلۆماسی و لە هەموو ئاستەکاندا مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا بکات، بەو مانایەی کە پێویستە دەوڵەتێک مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتێکی خاوەنی سەروەریی تەواودا بکات”. سەرکردەی رەوتی سەدر دەشڵێت: “پێویستە ئەمریکا دیالۆگی جددی و کاریگەری هەبێت سەبارەت بە مانەوەی هێز و بنکە […]

The post موقتەدا سەدر پەیامێک ئاراستەی ئەمریکا دەکات appeared first on SNN.