کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN لە کەشێکی توندی ئەمنیدا، دواجار کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی راگەیاند. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا بەرپرسانی کۆمسیۆن جەختیان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد کردەوە و رایانگەیاند، ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی و ئەلکترۆنی دەنگەکان وەک یەک بووە و ئەنجامی ئەو سندوقانەی جیانەکرابوونەوە لەگەڵ ئەنجامی بەرایی کۆکراونەتەوە. ئاماژەیان بەوەشکرد، دەکرێت تانە لە ئەنجامی کۆتاییش بدرێت و ئەو ئەنجامەی لەئێستادا رادەگەیەنرێت، هەرچەندە کۆتاییە، بەڵام ئەنجامی پەسەندنەکراوە. پێش راگەیاندنی ئەنجامەکانی بەشێک لە لایەنە شێعەکان ئەنجامەکانیان رەتکردەوە و بە فەرمانی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەشێک لە هێزەکانی سوپا لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا […]

The post کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند appeared first on SNN.