وەزیری نەوتی عێراقی داوایەک لە وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئیحسان عەبدولجەبار داوای لە کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کردووە هەوڵی زیاتر بدەن لە پێناو زیادکردنی شەفافیەت و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە تایبەتەکانی چالاکییە نەوتییەکان و داهاتی بەدەستهاتووی نەوتی هەرێم. وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی لە کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کرد و تاوتوێی “زیادکردنی هەماهەنگی لەنێوان ناوەند و هەرێم کرا لە بواری نەوتدا.” ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، “وەزیری نەوت جەختی لەسەر گرنگی کارکردن بۆ زیاترکردنی شەفافیەت و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە تایبەتەکانی چالاکییە نەوتییەکان و داهاتی بەدەستهاتووی نەوتی هەرێم کردووە، هەروەها کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو وەبەرهێنانی باشتر لە سامانە سروشتییەکان و […]

The post وەزیری نەوتی عێراقی داوایەک لە وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەکات appeared first on SNN.