هەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه بهوهه ده‌كات، دۆخی عێراق دیار نییه به‌ره‌و كوێوه هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه دوو ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م عێراقدایه.
خه‌سره‌و گۆران, بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه دوو پرس هه‌یه؛ یه‌كه‌م، ده‌بێ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمسیۆن یه‌كلا ببێته‌وه، چونكه حاكمه‌كان نوێن و شاره‌زاییان نییه. خاڵی دووه‌م پرسی فرهبازنهكانە، كه ده‌بێ بزانین هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانه، یان قه‌زاكان و، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌و باره‌یەوە له‌سه‌ر خهتە."
گۆران گوتیشی: "دۆخی به‌غدا له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر بتوانرێت له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا كه‌سێك دیاری بكرێت، هه‌رچه‌نده قورسه، چونكه ده‌بێت شه‌قام و مه‌رجه‌عیه‌ت و سوننه و شیعه و کورد ڕازی بكات، ئه‌مه‌ش به‌م ماوه كه‌مه ئاسته‌مه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كرێت، ده‌چینه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه."
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایشیگه‌یاند: "ئێمه به‌شێكین له عێراق، ئه‌گه‌ر به‌تێكڕای ده‌نگ له په‌رله‌مان بریار درا یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه، یان ته‌واو بكرێت، یان بڕیاری حكوومه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی پەسەند کرا، ئه‌وكاته هه‌موو لایه‌ك به كورده‌وه ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێوهشختە خۆی ئاماده بكات، به‌ڵام وه‌ك بۆچونی پارتی، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نین، ئه‌گه‌ریش ڕێچاره نه‌مایه‌وه و نه‌توانرا حكوومه‌ت پێک بهێنرێت و بۆشاییی یاسایی هه‌بوو، شتێكی دیكه ده‌بێت."
کارزان هەورامی