نرخی نەوت لە 86 دۆلاری نزيک دەبێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا 85 دۆلاری تێپەڕاند و تا دێت نرخەکەی بەرتزتر دەبێتەوە. بەپێێ هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 83 دۆلار و 55 سەنت دەفرۆشرێت. شارەزايانی ئابووری هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ ئاسايکردنەوەی رێکارەکانی هاتووچۆ و زۆربوونی بەکارهێنانی هۆيەکانی گواستنەوە، لەلایەکی دیکەوە بەرزبوونەوەی نرخی گازی سرووشتی و خەڵووز بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە گازوایل و نەوتی رەش کەڵک وەرگیرێت کە ئەوەش خواستی بۆ نەوتی خاو بەرزکردووەتەوە.

The post نرخی نەوت لە 86 دۆلاری نزيک دەبێتەوە appeared first on SNN.