جارێكی دیكە پرۆسەی دادگایكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دواخرا

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمەسەعید هەرچەندە وابڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە 18/10/2021 پرۆسەی دادگایكردنی پێنج چالاكوانی دەستگیركراوی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام جارێكە پرۆسەی دادگایكردنەكەیان بۆ سبەی سێ‌ شەممە دواخرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ بە بۆنەی یادی لە دایكبونی پێغەمبەر (د.خ) پشووی فەرمی ڕاگەیەندراوە. بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی كەیسی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگایكردنی زیاتر لە 70 چالاكوان و ڕۆژنامەنوسی بادینان وا بڕیاربوو كە ئەمڕۆدوشەممە  18/10/2021 پرۆسەی دادگاییكردنی پێنج لەگیراوانی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی پشوی ڕۆژی لەدایكبونی پێغەمبەر (د.خ) لێبێت، پرۆسەی دادگاییكردنەكە دواخرا. ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی یاسا بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ، لەهەرێمی كوردستان پشوی فەرمییە ، ڕاستەوخۆ ڕۆژی دادگاییكردنە دەكەوێتە ڕۆژی دواترو بەوپێیەش […]

The post جارێكی دیكە پرۆسەی دادگایكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دواخرا appeared first on SNN.