ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی دەخرێتەڕوو

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN لەدوای کۆبوونەوەکەی شاندی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی، وتەبێژی ئەو دوو حزبە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو و ئاماژەیان بەوەکرد کۆبوونەوەکە لەپێناو دروستکردنی یەکریزی بووە. ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە لە هەرێم و بە‌غدا یەکریزبین”، ئەوەشی ئاشکراکرد کە یەکێتی لە بەرنامەیدایە سەردانی هەموو لایەنە کوردستانییەکان بکات بەڵام بۆ ئەوە چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی دەکرد، لەبارەی ئەو دەستپێشخەریەی پارتیشەوە وتی: “پێشوازی لە هەموو دەستپێشخەریەک دەکەین و گەشبینین”. هاوکات مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتیی لە کۆنفرانسەکەدا سوپاسی پێشوازیەکەی شاندی یەکێتی کرد و وتیشی: “سەردانەکەمان دۆستانەیە، بۆپ رەواندنەوەی ئەو نیگەرانیانەیە کە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا دروستبووبوو”. مەحمود محەمەد وتیشی لە […]

The post ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی دەخرێتەڕوو appeared first on SNN.