وەزیری سامانە سرووشتییەکان: لەم چەند رۆژەدا نرخی بەنزين هەرزان دەبێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی و بەنزین رێککەوتوون، وتیشی “لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.” کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکيدا رايگەياند: “رۆژی رابردوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبووینەوە و بابەتی بەنزینمان چارەسەرکرد، ئومێد بەخوا لە چەند رۆژی داهاتوو ملیۆنێک و 80 هەزار لیتر بەنزینی جۆری کوالێتی بەرز دەگەڕێتەوە نێو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. ئەو نرخە گرانەی بەنزینیش دێتەخوارەوە و دەبێتە شتێکی گونجاو چونکە ئامانجی منیش ئەوە بوو کە هاونیشتمانیان بتوانن بە نرخێکی گونجاو بەنزین بکڕن”. دەشڵێت “لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق […]

The post وەزیری سامانە سرووشتییەکان: لەم چەند رۆژەدا نرخی بەنزين هەرزان دەبێت appeared first on SNN.