خەڵك بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، دۆخی ڕاپەڕین لەڕووی تەشەنەكردنی كۆرۆناوە زۆر خراپە و هیچ شوێنێكیشیان بۆ وەرگرتنی تووشبووی كۆرۆنا نەماوە. هەروەها ئاماژە بەوە دەكات كە “دۆخەكە مەترسیدارە” و داوای بەهاناوەچوونی “بەپەلە”ش دەكات. ڕۆژی دووشەممە 18-10-2021 د. دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بە ڕووداوی ڕاگەیاند، ئیدارەی ڕاپەڕین 90 قەرەوێڵەی بۆ وەرگرتنی تووشبووی كۆرۆنا هەیە، ئێستا سەرجەم قەرەوێڵەكان نەخۆشیان لەسەرە و ئەمڕۆ بە ناچاری تووشبووانمان رەوانەی هەولێر و سلێمانی كردووە. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین دەڵیت، “دۆخی ڕاپەڕین مەترسیدارە و زۆربەی ئەوانەی پشكنین دەكەن، ئەنجامەكەیان پۆزەتیڤ دەردەچێت، داوا لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بەپەلە هاوكارییەكان بگەیەنێتە هەردوو نەخۆشخانەی ژیان و نەخۆشخانەی قەڵادزێ […]
The post تەندروستی ڕاپەڕین: دۆخەكە مەترسیدارە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.