دواجار بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی ئازادکران

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئومێد بەرۆشکی و مامۆستا بەدەل بەرواری چالاکوانانی بادینان، ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر سزای یەک ساڵ زیندانییان بۆ دەرچوو، بەڵام بەهۆی ئەوە ماوەی ساڵێکە دەستگیرکراون، دەستگیرکردنیان بە سزا بۆ هەژمارکرا، ئەمڕۆ ئازاددەکرێن. کاروان گەزنەی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لە بەردەم دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر رایگەیاند: “ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ دادگا دەریکرد بڕیارێکی تا رادەیەک باش بوو بە ئازادکردنی ئەو دوو دەستگیرکراوەی بادینان، ئێمە لە سەرەتاوە دەمانزانی ئەو تۆمەتانەی خرابوونە پاڵ گیراوانی بادینان بێ بنەما و بێ سەروبەرن”. گەزنەی وتیشی: “دەبوو مامۆستا بەدەل بەرواری، ساڵێک پێستا ئازاد بکرایە چونکە ئەو تۆمەتانەی کە رووبەڕوویان کردووەتەوە هیچی بنەمای نەبووە و ئومێد […]

The post دواجار بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی ئازادکران appeared first on SNN.