دادگای سلێمانی کارکردنی لە بەنزینخانەیەک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبووندا راگرت

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی دانیشتوانی پڕۆژەی شاری دایک ناڕەزاییان لەدروستکردنی بەنزینخانەیەک لەناو پڕۆژەکەدا دەربڕی کە لەبنەڕەتدا شوێنی سەوازیی بووە، بە فەرمانی دادگا کارکردن لە بەنزينخانەکە راگيراوە”. ڕەمەزان نامق، سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دەقی بڕیارەکەی دادگای بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوەکردووە: “دروستکردنی بەنزینخانەیەک لە ناو پرۆژەی شاری دایک لە سلێمانی ناڕەزایەتی بەشداربووانی پرۆژەکەی لێکەوتەوە بەهۆی نزیکی لە یەکەنیشتەجێبوەکان، هەروەها بوەتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی و رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ وەرنەگیراوە و مۆڵەتی کارکردنی نیە”. ئاماژەی بەوەشکردووە: “دادگا فەرمانی کرد بە ڕاگرتنی کارکردن لە پڕۆژەکەدا و ڕێگەگرتن لە پڕکردنی خەزانەکانی بەنزینخانەکە، بۆیە ئەرکی پارێزگای […]

The post دادگای سلێمانی کارکردنی لە بەنزینخانەیەک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبووندا راگرت appeared first on SNN.