هەنگاوەکانی نوری مالیکی بەرەو بوونەوەیەتی بە سەرۆکوەزیران بۆ جاری سێیەم

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN کاندیدە سەربەخۆ سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی هەفتەی رابردووی عێراق، ئاماژە بەوە دەکەن کە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، تەواوی هەنگاو گفتووگۆ سیاسییەکانی بەرەو ئەوە دەروات کە گەورەترین کوتلەی پرلەمانی دروستبکات تا لە ڕێگیەوە بۆ جاری سێیەم ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق. مالکی بۆ ماوەی دوو خول لە ساڵانی 2006 تا 2014 سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە. کاندیدێکی سەربەخۆ بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: لە کاتی ئێستادا مالیکی زۆرترین کاندیدی سەربەخۆ رۆژانە دەبینێت و دەیانهێنێتە نێو هاوپەیمانێتێکەیەوە و تاکە مەبەستیشی لەو کارە ئەوەیە سود لە دەنگە کەمەکان و ئەو حزبانەش وەربگرێت و کۆیان بکاتەوە تا گەورەترین هاوپەیمانی دروستبکات و دواتر لە رێگەیەوە ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق. […]

The post هەنگاوەکانی نوری مالیکی بەرەو بوونەوەیەتی بە سەرۆکوەزیران بۆ جاری سێیەم appeared first on SNN.