بەغدا.. خۆپیشاندەرانی دژبە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن وێنەی مستەفا کازمی لێدەکەنەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-10-20 00:00:00 - سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

لایەنگرانی ئەو هێز و قەوارە سیاسییانەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق رەت دەکەنەوە، وێنەی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمییان لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا لێکردەوە، لە بەرامبەردا حکوومەتی عێراق دەڵێت: "دەربڕینی ناڕەزایەتیی مافێکی رێگەپێدراوە".